شوبات 02, 2023 18:29 Asia/Tehran
  • جوتیار عادڵ: بە فەرمانی «پۆل بریمەر» دامەزراوەو  نایاساییە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان: دادگای فیدراڵی عێراق دەبێ یاسایەکی تازەی بۆ دابڕێژرێت، چونکو ئەوەی ئێستا ھەیە کاتی خۆی بە فەرمانی «پۆل بریمەر» دامەزراوەو یاسایی نییە.

«جوتیار عادڵ» وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: ئەو دادگە فیدراڵەی ئێستا لە عێراق دا ھەیە  بە پێچەوانەی یاسایەو کاتی خۆی تەنیا بە فەرمانێکی  «پۆل بریمەر»ی دەستەڵاتدارە ئەمریکییەکەی عێراق دامەزرا.

«جوتیار عادڵ» کە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قسەی دەکرد پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، پێویستە یاسا بۆ دادگای فیدراڵی دابڕێژرێت، چونكە ئەو دادگایە بە بڕیاری «پۆل برێمەر» دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورو یاسایە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: پێویستە پشت بە دەستوور ببەستین بۆ پێكهێنانی ئەم دادگایە و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی.

«جوتیار عادڵ» وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەمەی كە، فشارەكانی دادگای فیدراڵی جێگەی قبوڵكردن نین، وتیشی، بەمنزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن.

سەرپەیڤ