تەنیا ڕێگەی پێشگرتن بە قاچاخی دۆلار لە عێراق کۆنترۆڵی هەرچی زۆرتری فرگە و بازگە سنووریەکانە لە هەرێمی کوردستاندا.
کوردێکی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: تەنیا ڕێگەی سەرکەوتن بەئاراستەی بەرگرتن لە قاچاخی دۆلار لە وڵات کۆنترۆڵی هەرچی زۆرتری فرگە و بازگە سنووریەکانە لە هەرێمی کوردستاندا.
«سەرکەوت شەمسەدین» لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی «بەغداد ئەلیەوم» جەختی لەوە کردەوە کە: مادام حکومەتی عێراق دەیهەوێ قاچاخی دۆلار کۆنتڕۆڵ بکات وا ھەڵدەگرێ کە ڕێوشوێنی ئاسایشی خۆی لە فڕگەو بازگە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات.
«سەرکەوت» هەروەها وتوشیەتی: فڕگەو بازگە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانی بەدەسەڵاتەوە بەڕێوە دەچن هەربۆیە پێویستە ڕێ و شوێنێکی ئاسایشی توند لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیی عێراقەوە ڕەچاو بکرێ چونکا ڕەوتی قاچاخی دۆلارو شمەکی دی لە فڕگەو بازگە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە کە لەم دواییەش دا «عەلی حەمەساڵح» ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان سەربە بزوتنەوەی گۆڕان باسی زیاد بوونی داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بوو لە بەر ھەڵکشانی نرخی دۆلارو جەختی لەوە کردبووەوە کە تەنانەت داھاتی بوارگە سنوورییەکان بە ئیبراھیم خەلیلیشەوە ھەر بە دۆلارەو ھەرھەمووشی ڕاستەوخۆ لە خەزێنەی حکومەت دەکرێت.