شوبات 09, 2023 15:45 Asia/Tehran
  • فریاگوزارانی ھەرێمی کوردستان دوو کەسیان لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا رزگار کرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: تیمی فریاگوزارانی ھەرێمی کوردستان دوو کەسیان لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا رزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «سەفین دزەیی» بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە کە باوک و کچێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا لەلایەن تیمەکانی فریاگوازری ھەرێمی کوردستانەوە رزگارکراون.

«سەفین دزەیی» لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھەواڵەدا وێنەی باوک و کچێکی بڵاوکردووەتەوە کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا لەلایەن تیمەکانی فریاگوازری ھەرێمی کوردستانەوە رزگارکراون.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: درەنگانی شەوی رابردوو، تیمەکانی فریاگوزاری و بەھاناوەچوونی ھەرێمی کوردستان توانییان باوک و کچێک بە سەلامەتیی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا لە تورکیا رزگار بکەن، ھیوای سەلامەتیی و زوو رزگاربوون بۆ ھەموو ئەوانەی تر دەخوازم.

سەرپەیڤ