ئادار 15, 2023 12:06 Asia/Tehran
  • پرۆە یاسای بودجەی گشتی پەسەندکراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە گەورەترین پڕۆژەیاسا لەمێژووی ئەو وڵاتە دێتەئەژمار

نوێنەری پارێزگەی سلێمانی لە پارلمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە بودجەی گشتیی سێ ساڵەی حکومەتی فیدڕاڵی کەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، ئەو بودجەیەی بە گەورەترین پڕۆژەیاسا لەمێژووی ئەو وڵاتەدا پێناسە کرد.

«بڕیار ڕەشید» وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کابینەی عێراق لەسەر بەرنووسی یاسای بوودجەی دووسەد تریلیۆن دیناریی ساڵانی دارایی دووهەزارو بیست و سێ و دووهەزارو بیست و چوار و دووهەزارو بیست و پێنج ڕەزامەندی دەربڕیوە، وتی کە ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجەی عێراقە بەمەزنترین پڕۆژەیاسا لەمێژوی ئەو وڵاتە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دێتە ئەژمارو  بەمزوانەش بۆ تاوتوێ و پەسەندکران بەڕێ دەکرێتە پارلمان.

بڕیارڕەشید پێداگری کرد کە بودجەی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای گشتیی عێراق بڕی بیست و پێنج تریلیۆن دینار دەبێ و هەربۆیە دەکرێ لەو بودجە مەزنە بۆ پلان داڕشتن و بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی یەگجار گەورە کەڵک وەربگیردرێ.

سەرپەیڤ