کۆمپانیایەکی نەوت لە ھەرێم چالاکییەکانی ڕادەگرێت
کۆمپانیایەکی نەوت لە ھەرێمی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە لە بەر پڕ بوونی ھەمارەکانی ڕاگرتنی نەوت بەناچاری چالاکییەکانی ڕادەگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیای «فۆرزا پترلیۆم» رایگەیاندووە بەهۆی راگرتنی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم و پڕبوونی عەمبارەکانیان، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی نەوتیی هەولێر راگرتووە.
کۆمپانیای «فۆرزا پترلیۆم» لەراگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دوای ئەوەی کە بارستایی عەمبارکردنی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی هەولێر نزیکبۆتەوە لە کۆتایی، بە ناچاری بەرهەمهێنان لەکێڵگەکە ڕادەگرن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئاگادار کراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی کوردستان، داخستنەکەش پەیوەندی بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هەیە بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیا راگیراوە.