بەهۆی راگیرانی بەرهەمهێنانی نەوت، بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان کەمی کرد
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی راگیرانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردو کێڵگەی نەوتی گەرمیان و خۆرمەڵەی سنوری هەولێر بەرهەمهێنانی کارەباش بەبڕی 330 مێگاوات کەمی کردووە.
«ئومێد ئەحمەد» وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە:بڕیارەکەی دادگای پاریس بووە هۆی راگیرانی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند کێڵگەیەکی کوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کرد، لەئێستادا لە وێستگەی کارەبا لەگەرمیان کە بەغازی کێڵگەی نەوتی «حەسیرە»، کارەبا بەرهەم دەهێنێت 80 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە و لە وێستگەی «خۆرمەڵەش» لەهەولێر بەبڕی 250 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی کارەبا لەهەوڵدایە بەپشت بەستن بە کارەبای هایدرۆپاوەری هەردو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و وێستگەکانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبوی ئەو کەمبونەوەیە بکاتەوە.
پێش راگرتنی هەناردەی نهوتی ههرێمی کوردستان بۆ تورکیا که 25ی ئهم مانگه بڕیاری لێدرا، ههرێم رۆژانە زیاتر له 450 ههزار بهرمیل نهوتی ههنارده دهکرد، بهڵام بههۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودهوڵهتی، ههناردهکردن بهتهواوی راگیرا .
بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوتیش، کارەکانیان لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان هەڵپەساردووەو لەلایەن حکومەتی عێراقیشەوە هۆشداریان پێدراوە کە بەبێ مۆڵەت نابێت کار لەسەر کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم بکەن.