شاندێکی باڵا لە بەغداوە سەردانی شاری سلێمانی دەکات
ئامانجی سەردانەکەی ئەم شاندە باڵایەی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا لێکۆڵینەوە لە بارەی ھێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، شاندێکی باڵای حکومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ده‌گاته سلێمانی و لێکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که‌ی دوێنێی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی ئەم شارە ده‌کات کە له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌خانه‌وه کرایه ئامانج.
وەک باسی دەکرێت ئەم شاندە له‌سه‌ر بڕیاری «محەممەد شیاع سودانی»سەرۆک وەزیرانی عیراق پێکهێنراوه و پێکهاتووه لە «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق و ئەندامەتیی هەریەک لە «حەمید ئەلشەتری» سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، «عەبدولوەهاب ئەلساعدی» سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق «قەیس ئەلمحەمەداوی» جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی دیمه‌نی ئاگرێک له نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکرایەوە، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بەرپرسانی فڕۆکەخانە و ئاسایشی فڕۆکەخانەکە بە ھەندیان نەگرت و رایانگەیاند کە ته‌نها ئاگرێکه و که‌وتوه‌ته‌وه، کەچی دواتر راگه‌یه‌ندرا که ئاگره‌که به‌هۆی هێرشی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه که‌وتووه‌ته‌وه.
لە ئێستادا تۆمەتباری سەرەکیی ئەو ھێرشەی سەر فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی تورکیایە کە گوایە بەنیاز بووە «مەزڵوم کۆبانی» فەرماندەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» بکاتە ئامانج.