نیسان 26, 2023 21:02 Asia/Tehran
  • بۆردومانکرانی باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە

تورکیا ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستانی داوەتە بەر ھێرشی ئاسمانی کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیانی لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووداو،فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی «سێگرێ»یان کردووە لە نزیک بەرزاییەکانی چیای مەتینا لە شاری ئامێدیی سەربە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و داراییش، سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵکو ھێندێک زیانی ھەبووە.

تورکیا لە ١٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ەوە ئۆپەراسیۆنێکی ناسراو بە «پەنجە قفڵ»ی بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە لە کوردستانی عێراق دەستپێکردووە .

سەرپەیڤ