May 24, 2023 04:01 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق بۆسەر پەکەکە لە کەمپی مەخموور

سوپای عێراق بە ئامانجی پاککردنەوەی کەمپی ئاوارەکانی "مەخموور" لە توخمەکانی پەکەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژی (سێشەممە) دەسەڵاتدارانی ئەمنیی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە یەکەیەکی سەربازیی سەر بە سوپای عێراق کەمپی ئاوارەکانی "مەخموور"ی کە لەژێر بەرزەفتی  پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)یە کۆنترۆڵ کردووە.

بە وتەی بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری هەولێر، سوپای ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای لێکتێگەییشتنی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە وەستاندنی چالاکییەکانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتیان، ئەم ئۆپەراسیۆنەی دەستیپێکردووە ئۆپەراسیۆنێک کە بە بەشێک لە پابەندبوونەکانی عێراق بە تورکیا لە میانەی سەردانەکەی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو دادەنرێت.

به وتەی ئەم بەرپرسەی کوردستانی عێراق له تێکهه ڵچوونی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە له ناو کەمپی مەخموور چوار سەربازی سوپای عێراق بریندار بوونە.

ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراق لەکاتێکدایە کە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مانگی ژولای 2021 ڕایگەیاندبوو، تورکیا بەم نزیکانە کەمپی "مەخموور" پاک دەکاتەوە.

سەرپەیڤ