شێخ بەشیر گۆلی: ئیمام خومەینی(رە) تاکە دیاردەی سەدە بوو کە بەو پەڕی تەگبیرمەندییەوە توانی بوێری و بێ باکی بۆ گەلانی ناوچەکە بە دیاری بێنێ
شێخ بەشیر گۆلی، نوێنەری مەرجەعییەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) تاکە کەسایەتی و دیاردەی سەدە بوو کە بەو پەڕی تەگبیرمەندییەوە توانی بوێری و بێ باکی بۆ گەلانی ناوچەکە بە دیاری بێنێ.
شێخ بەشیر گۆلی، نوێنەری مەرجەعییەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری کەناڵی جیهانیی سەحەر لە هەولێر ڕایگەیاند: کەسایەتیەکی گەورەی وەک ئیمام خومەینی (رە) ڕێک لە کاتێکدا بۆ ڕێنمایی و ڕزگارکردنی خەڵکی چەوساوەی ناوچەکە پێی نایە مەیدانەوە کە ملھوڕان ستەمکاران و دیکتاتۆرەکان زاڵ بوون بەسەر سەرچاوە و نەتەوەکاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای ئاسیا.
بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئیمام خومەینی (رە) تاکە کەسایەتی و تاکە دیاردەی سەدە بوو کە توانی بەو پەڕی تەگبیرمەندییەوە توانی بوێری و بێباکی بۆ گەلانی ناوچەکە بەدیاری بهێنێت.
نوێنەری مەرجەعییەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: ئیمام کەسایەتییەکی ئازا و ناوازە بوو کە لێبڕا ھەتا یاسای سەرشۆڕانەی کاپیتۆلاسیۆنی ئەمریکا، کە شەرەف و کەرامەتی مرۆڤەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت لە ئێراندا پێپەست کردبوو، بۆ هەمیشە ھەڵوەشێنێتەوە.
شێخ بەشیر گۆلی لە کۆتایی قسەکانی دا تیشکی خستە سەر ئەوەش کە: ئیمام خومەینی(رە) ناوی ئیسلامی لە ناوچەکەو جیهاندا زیندوو کردەوە و هەموو هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێک و پێک دا.