خوێندکارو ھەڵسوڕاوێکی سیاسی: ئیمام خومەینی(رە) بە خەباتی بوێرانەی تەخت و بەختی ملھوڕانی تێک و پێک دا
حوزهیران 04, 2023 20:01 Asia/Tehran
ئەمیر مام وەلی خوێندکارو ھەڵسوڕاوی سیاسی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) بە خەباتی بوێرانەی تەخت و بەختی ملھوڕانی تێک و پێک دا.
ئەمیر مام وەلی خوێندکارو ھەڵسوڕاوی سیاسی لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی ئاسمانیی سەحەر ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی تەنیا ڕابەرو کەسایەتییەک بوو کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو ڕێک لە کاتێکدا کە کۆڵۆنیالیزم خۆی بە سەر گەلانی ناوچەکەو بە تایبەت ئێراندا سەپاند بوو، دەرکەوت و خەڵکی چەوساوەی لە کۆت و بەندی زلھێزەکان دەرباز کرد.
وتیشی: ئەم پێشەواو زانا بوێرە بە خەباتی خۆی و بە پاڵپشتیی خەڵک تەخت و بەختی تەواوی ملھوڕانی پێچایەوەو گەل و وڵاتی ڕزگار کرد، بریا گەلان و دەوڵەتەکانی ناوچەکە لەم بزوتنەوەیەی ئیمام خومەینی وانە فێر ببن.