حوزه‌یران 09, 2023 14:03 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستانی ئێران: ئامادەین بۆ کشت و کاڵی واوەسنووری لە شاری سلێمانی

پارێزگاری کوردستان لە (رۆژئاوای ئێران) ڕایگەیاند: ئەم پارێزگایە توانای تایبەتی هەیە لە بواری کشتوکاڵدا، بۆ گەشەپێدانیشی، ئامادەین بۆ کشت و کاڵی واوەسنووری لە شاری سلێمانیش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «ئیسماعیل زارعی کوشا» پارێزگاری کوردستانی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێک، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی وەبەرهێنان و ڕاوێژی ئابووری و ڕۆشنبیری، سەردانی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی کرد.

پارێزگاری کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسی وەبەرهێنانی ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە ئاماژەدان بە توانا کشتوکاڵییەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران، وتی: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری دوو قۆڵی لەگەڵ سلێمانی لە بواری کشتوکاڵدا.

«ئیسماعیل زارعی کوشا» ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەی کارلێکە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەریدەخەن کە توانایەکی دینامیک لەسەر سنووری هەردوو وڵات هەیەو ئینجا وتیشی: پارێزگای کوردستانی ئێران توانای زۆری هەیە و هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی لە یەک ئاراستەدان کە نیشاندەرە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان و ئابووری تیاباندا خەریکە بەرز دەکرێتەوە.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بە بوونی سامانی دەوڵەمەندی کانزاو بەرهەمەکانی، لەوانەش کانزای ئاسن، لە کوردستاندا کرد و وتی: وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و سلێمانی سەرمایە لە سنەو ھەرێمی کوردستان دەنێنەوە، ئینجا کۆمەڵێک لە چالاکوانانی پارێزگای کوردستانیش خەریکی چالاکیی ئابوورین لە ھەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ