ئاسایش دەستگیرکردنی دوو داعشى ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان ئامرى مه‌فره‌زه بووه
دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستانی عێڕاق له‌ڕێگه‌ى ڕاگهیهنراوێكهوه دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت، ده‌شڵێت، "یه‌كێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان ئامر مه‌فره‌زه‌ى داعش بووه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی‌و گەرمیان، دوو داواکراوی مادەی 4ی تیرۆری دەستگیرکرد".
باس لهوهشكراوه، "دوای بەدەستگەشتنی زانیاری هەواڵگریی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، لەسەر دوو داواکراوی مادەی 4ی تیرۆر، دەستبەجێ دەستکرا بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد‌و زانیاریی بەدەستهات لەسەر شوێنی نیشتەجێبونی داواکراوان، دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامدرا".
وردهكاریى زیاتر ئاشكراكراوهو ده‌ڵێت، "لەچالاکی یەکەمدا لەڕۆژی 24ى مانگى ڕابردوو هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، داواکراوى یه‌كه‌م کە لەباخێکدا لەنزیک (قەزای خانەقین) بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنییەکان خۆی حەشاردابوو دەستگیرکرا".
له‌باره‌ى داواكراوى دوهمیشهوه هاتوه، "هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش لەچالاکی دوەمدا لە27ى مانگى ڕابردوو بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، داواکراوى دوه‌میان ده‌ستگیركردوه کە ئامر مەفرەزەی داعش بوە، لەئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، داواکراوان بەمادەی 4ی تیرۆر ڕادەستی یاساکران".