ئاب 10, 2023 13:23 Asia/Tehran
  • هەنگوینی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

لە شازدەیەمین کۆنگرەى نێودەوڵەتیى کۆمەڵەى نێودەوڵەتیى هەنگەوانانى ئاسیا کە لە وڵاتى عەرەبستانی سعوودی بەڕێوە چوو ، هەنگوینى هەرێمی کوردستانی عێڕاق پلەى یەکەمى بەدەست هێنا.

عارف شێروانى، سەرۆکى تۆڕى کۆمەڵەى هەنگەوانانى هەرێم بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "لەو کۆنگرەیەدا کە کۆمەڵێک هەنگەوان لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان بە بەرهەمى هەنگوین بەشدارییان تێدا کردبوو،هەنگوینى هەرێمى کوردسنتان پلەى یەکەمى بەدەست هێنا."

گوتیشى: "ئەو ئەنجامە دواى پشکنین و هاتنەدى ئەو مەرجانە بوو کە لە جۆر و ڕەنگ و کوالێتيى هەنگوینەکەدا بوو، کە هى هەنگەوان فەرهەنگ حوسێن بوو کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کارى هەنگەوانى دەکات."

باسى لەوەش کرد کە بەدەستهێنانى ئەو پلەیە کاریگەرى دەبێت لە دروستکرنى ناوبانگ بۆ هەنگوینى هەرێمی کوردستانی عێڕاق بە تایبەت کە ئەمساڵ بڕیارى بە بڕاندکردنى هەنگوینى هەرێمی کوردستانی عێڕاق دراوە و بڕیارە هەناردەى چەند وڵاتێکى کەنداوی فارس بکرێت.

 

سەرپەیڤ