پارێزگاری هەولێر بۆ زیارەتکارانی ئێرانی: ئێوە لەوڵاتوشارولەنێوکەسوکاری خۆتاندان
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر شوێنی مانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بهسهركردهوهو ڕایگهیاند، "ئێوە لە وڵات شار و ماڵ و لەنێو کەس و کاری خۆتانن".
دوێنێ شەو 2023.8.26، ئومێد خۆشناو بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی شوێنی مانەوەی زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکان و ئامادەباشی تیمەکانی خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکان، بەیاوەری نەسروڵڵا ڕەشنودی، سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێری کرد کە تەرخان کراوە بۆ شوێنی مانەوەی زیارەتکاران.
بهپێی ڕاگهیهندراوی پارێزگا، "پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ شوێنی مانەوەی زیارەتکاران و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکان و ئامادەباشی تیمەکانی خزمەتگوزاریی و فریاگوزاری کرد و گفتوگۆی لەگەڵ زیارەتکاران کرد و ئومێدی خواست خودای گەورە نزا و پاڕانەوەکانیان لێ قبوڵ بکات و دوای زیارەتکردنی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بەسەلامەتی بگەڕێنەوە شار و وڵاتی خۆیان."
پاشان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر وتی، "وەک حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و پارێزگای هەولێر هەر لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران تاکو دواخاڵی پارێزگاکەمان کە بازگەی شێراوەیە بەباشترین شێوە لەئامادەباشیداین بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران و هەموو ئاسانکارییەکیان پێشکەش دەکەین و دڵنیاشیان دەکەینەوە ئەوەندەی ئەوان لە هەولێرن، لە وڵات و شار و لە ماڵی خۆیان و لە نێو کەس و کاری خۆیانن".