شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق سەردانی بەغدا دەکەنەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی عێراقەوە بە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێڕاق بودجە نانێردرێت.
چوونی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە و پێشتر لە چەندین دانیشتندا نەگەشتوونەتە رێککەوتن، تا ئێستاش فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.
دوێنێ سێشەممە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پارەی بۆ موچە نییە.