کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند"سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە و پلەی گەرماش بەرزدەبنەوە".
سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرماش (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر (٣٩) پلە، سلێمانی (٣٧) پلەى سیلیزى، دهۆک (٣٧) پلە، کەرکوک (٤٢) پلە، هەڵەبجە (٤٠) پلە، زاخۆ (٣٩) پلە، حاجی ئۆمەران (٢٨) پلەى سیلیزى و گەرمیان (٤٤) پلەى سیلیزى دەبێت.