کەشناسی هەرێم : باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
کەشناسی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت:” ئەمڕۆ چوار شەممە 4– 10- 2023، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت .
هەروەها سبەىنێ پێنجشەممە 5– 10- 2023، ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 33 پلەى سیلیزى