کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای ئەمرۆ و چوارشەممەی راگەیاند
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە سەر ناوچە شاخاویەکان لە هەندێ کاتدا نمە باران دەبێت ولە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بارین زیاتر دەبێت، لە سەنتەری پاریزگاکان ئەگەری نمە بارانی هەیە و لە کاتی باران ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەشی هەیە، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە.
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ٢تا ٤ پلە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێرای با مام ناوەند دەبێت ٥-١٥کم و بەرەو ئاراستەی باکووری خۆرئاوا دەبێت.
لە بەشێکیتری راگەیاندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە کە سبەی چوارشەممە ١١ی تەشرینی یەکەم کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ١تا ٢ پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی