کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمشەو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی پروشکە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور و خێرایى با لەنێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .
باس لەوەش کراوە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی پروشکە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان.
باس لەوەش کراوە، بەراورد بە ئەمڕۆ سبەى پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٠ پلەیە.