تشرینی یه‌که‌م 14, 2023 20:44 Asia/Tehran
  • شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایگەیاند، شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین ڕوو له‌ عێراق ‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، هاوکات پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممه‌، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێشبینى نزمبونەوەی پلەكانی گەرما دەکرێت، ڕۆژی ١٦ تشرینی یەکەم شەپۆلێكی چڕى خۆڵبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ڕۆژی دووشەممه‌ شارەکانی عێراق و هەرێم، دەكەونە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست كە بارستە هەوایەكی فێنك‌ و كەمێك بارانیشی لەگەڵ دەبێت بۆ سەر ناوچە شاخاوییەكان.

ئاراس جەبار، ڕوونیکردەوە، ” ئەگەری دروستبوونی شەپۆلێكی خۆڵبارین بە ئاراستەی ناوەڕاستی عێراق ‌و ناوچەكانی هەرێم هەیە، بەهۆی كاریگەریی ئەو بارستە هەوایە و زیادبوونی خێرای با، تا ڕۆژی دواتر واته‌ تا سێشەم بەردەوامدەبێت”.

ئه‌وه‌شى خستەڕوو، “پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی دووشەممه ‌و سێشەممه‌ بەراورد بە ئەمڕۆ، بەنزیكەی چوار بۆ شەش پلە نزمده‌بنه‌وه ‌و لەسەرجەم ناوچەكاندا كەشوهه‌وا فێنك دەبێت”.

 

سەرپەیڤ