تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 23:07 Asia/Tehran
  • كه‌شوهه‌وای‌ سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ چۆن ده‌بێت؟

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی عێڕاق، پێشبینی‌ كه‌شوهه‌وای‌ بۆ 48 سه‌عاتی‌ داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی‌ پێشبینییه‌كان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ باران و هه‌وره‌برووسكه‌ ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئاسمانی هه‌رێم له‌ 48 سه‌عاتی‌ داهاتوودا له‌ نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه‌ هه‌وردا ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ باران ده‌بارێت و هه‌وره‌برووسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی‌ كوردستانی عێڕاق رایگه‌یاند، ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نمه‌ باران ده‌بارێت، له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك كاریگه‌ری دابارین زیاتر ده‌بێت، له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌ندێك كات به‌شێوه‌ی تاوه‌ باران و بروسكه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ری تۆزێكی سووك هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا كه‌شه‌كه‌ جێگیر ده‌بێته‌وه‌. پله‌ی گه‌رما به‌گشتی كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان زیاتر نزم ده‌بێته‌وه‌.

له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی كه‌شناسی رای گه‌یاندووه‌، رۆژی هه‌ینی، ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ (2-3 ) پله‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:

هه‌ولێر: 28 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی: 25 پله‌ی سیلیزی

دهۆك: 25 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌: 28 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ: 26 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران: 18 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 23 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان : 30 پله‌ی سیلیزی

 

سەرپەیڤ