تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 21:15 Asia/Tehran

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵام بە وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی عێراق کە رایگەیاندبوو ئەو کاتەی کە خۆمان نەوتەکەمان دەفرۆشت، ڕەوشی فەرمانبەران باشتر لە ئێستا بوو، رایگەیاند کە ئەوکاتەی کە هەرێمی کوردوستان خۆی نەوتەکەی دەفرۆشت، فەرمانبەران لە سەرجەم سەد و دە مانگ مووچە، پەنجا و شەش مانگ مووچەیان وەرنەگرتبوو و یان بە نیوە و ناتەواوی پێیان درابوو.

"هیمداد شاهین" وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: ئەم ڕۆژانە درۆ کردن لەبەر بوونی گوگڵ و سێرچی ئینتێرنێتی زۆر دژوار بووە. زانیارییەکی زۆر لەبەردەستدایە و بە هاسانی دەست دەکەوێ. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە نۆ ساڵ و دوو مانگ فرۆشرانی نەوت لە لایەن هەولێرەوە ، پەنجا و شەش مانگ مووچە نەدراوە یان بە کەم و کوڕی و ناتەواوی دراوە کە لە سەدی پەنجای مووچەی نۆ ساڵیش زیاترە، واتە لە سەد و دە مانگ مووچەیەک کە دەبا درابایە، پەنج و شەشی نەدراوە. 

"هیمداد شاهین" سەبارەت بەو مووچە نەدراوانە پێیشی داگرت: دوازدە مووچە لە ساڵانی (۲۰۱۵، ۲۰۱۷، ۲۰۲۰) کە لە ساڵی دووهەزار و بیست کابینەی نۆیەم دەسەڵاتی گرتە دەست، تەنیا لەو ساڵەدا حەوت مانگ مووچە نەدراوە بە فەرمانبەران و پێنج مووچەیش بە کەم و کوڕی و ناتەواوی درا. سەرجەم مووچەی نەدراو یان پاشەکەوت کراو پەنجا و شەش مووچە لە سەد و دە مووچەیە. 

قسەکانی وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کاردانەوە بە قسەکانی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بووە کە وتبووی کە ئەو کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆی نەوتەکەی دەفرۆشت، فەرمانبەران ئەم ڕەوشە دژوارەی ئێستایان نەبوو. 

سەرپەیڤ