تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 12:00 Asia/Tehran

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق: با پرسی مووچەی فەرمانبەران لە ناکوکیە سیاسیەکان جیا بکرێتەوە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا وتی:  لەبەرکەمی بوودجەو نەدرانی لەکاتێکی دیاریکراودا، بژیوی فەرمانبەرو هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە لە دۆخێکی دژواردایەو هەربۆیە پیویستە لە بەغدا تێگەیشتنێکی ڕەوا هەبێ سەبارەت بە دۆخی مووچەوەرگرەکانی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران لە ناکوکیە سیاسیەکان جیا بکرێتەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانلەچاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراق دا ڕایگەیاند کە  لەبەرکەمی بوودجەو نەدرانی لەکاتێکی دیاریکراودا، بژیوی فەرمانبەرو هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە لە دۆخێکی دژواردایەو هەربۆیە ڕوو لە کاربەدەستانی بەغدا وتی کە پیویستە لە بەغدا تێگەیشتنێکی ڕەوا هەبێ سەبارەت بە دۆخی مووچەوەرگرەکانی هەرێمی کوردستان.

تاڵەبانی وتی کە هەرچەند پەیوەندی دوولایەن لە دۆخێکی باش دایە بەڵام بەداخەوە پرۆسەو چۆنیەتی چارەسەری کێشە لەسەریەکەکان بەتایبەت کێسەی بودجە یەگجار بە کزی دەچێتە پێس.

سەرپەیڤ