پەلاماری درۆنی کرایەوە سەر بنکەی ئەمریکاییەکان لە هەولێر
ژێدەرە هەواڵییەکان رایانگەیاندووە کە دیسان پەلاماری دۆرنی کراوەتە سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە هەوڵیری عێراق و زەبر و زیانێکی قورس لە ژێرخانەکانی ئەم بنکەیە کەوتووە.
کەناڵی تێلگرامیی سابرین لە سی و شەشەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دژ بە ڕژێمی زایۆنی، بنکەی هێزی ئەمریکایی لە هەوڵیری عێراق دیسان وەبەر پەلاماری درۆنی کەوتووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکایی حەریر لە هەولێر و لەم پلامارەدا هۆڵەکانی فڕۆکەخانەی سەربازیی حەریر ڕاستەوخۆ بۆردومان کران.
ڕۆژی ڕابردوو ئەرکانی هاوبەشی سوپا ئەمریکا رایگەیاند؛ لە ماوەی چەن هەفتەی ئەمدواییەدا هاوکات لەگەڵ جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل دژ بە خەڵکی غەززە، نزیکەی پەنجا و چوار سەربازی ئەمریکایی لەو پەلامارانەی کراوەتە سەر بنکەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکە بریندار بوونە.