تشرینی دووه‌م 26, 2023 14:30 Asia/Tehran

ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت، گاز و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی عێراق وتی: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە بەمزوانە دەست پێ دەبێتەوە.

"صباح صبحی " لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە کێشەی ڕاگیردرانی هەناردەی نەوت لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە لە نێوان عێراق و تورکیا چارەسەر کراوە و تورکیا ڕایگەیاندووە کە هێڵەکانی بۆریی گواستنەوەی نەوتی ئامادەیە، وتیشی: ڕاگیردرانی هەناردەی نەوت لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە نە بەسوودی تورکیایە و نە عێراق و نە هەرێمی کوردستان، کەوایە هەوڵەکانمان یەکخستووە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و دەستپێبوونەوەی هەناردەکرانی نەوت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت، گاز و سەرچاوە سروشتییەکانی مەجلیسی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بەمزوانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا دەست پێ دەبێتەوە، راشیگەیاند: عێراق لەبەر ڕاگیردرانی هەناردەی نەوتەکەی زەبری دراوی قورسی لێکەوتووە و بەو بڕە زۆرە دراوەی لەکیسی چووە، بە هاسانی دەیتوانی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکات.  

سەرپەیڤ