تشرینی دووه‌م 28, 2023 13:30 Asia/Tehran

نوێنەری پێنجەمین خولی پارلمانی هەرێمی کوردستان کە هەنوکە سەردانی بەغدای کردوە بەنیازە ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ واژۆ بکا.

"سەباح حەسەن" لەمیانەی وتووێژێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندی کوردستان لە بەغدا، واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی نوێ سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەڕێکردنی گوژمەی دارایی بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن حکومەتی فیدڕالەوە بۆ هەرێمی کوردستانە وتیشی: بەرپرسی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئەستۆی هەولێرە.

سەباح حەسەن" وتی کە حکومەتی هەرێم لەدوای نزیک کەوتنەوەی لەکۆتایی کاتی ڕێککەوتنەکەی پێشووتری لەگەڵ بەغدا کە درانی سێ جار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەخۆ دەگرت، هەنوکە بەنیازی واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی درێژخایەنە کە گارانتی بێ بۆ بەڕێکرانی مووچەی مانگانەو پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی وڵات.

سەرپەیڤ