نوێنەری پارتی: چارەسەرکرانی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە چاکسازی لە یاسای بودجەی عێراقە
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە ئاماژە بەوەی کە شاندەکەی هەرێم لە بەغدا بەڵێن و وادەگەلێکیان سەبارەت بە درانی مانگانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێدراوە، وتی: چارەسەرکرانی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە چاکسازیی بڕگە سەرەکییەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراقە.
شەریف سلێمان لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە هەموان پێداگرن لەسەر پێویستیی جیاکرانەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرج و بەرجی گشتیی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان، وتیشی: پێدانی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی لە خەرج و بەرجی گشتی، کۆتایی دێنێ بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبەر ئەوەی کە پێوەنددانی مووچەی ئەم فەرمانبەرانە بە بودجەی پارێزگاکانی هەرێم، لەگەڵ دەستووری عێراق و یاسا و ڕێساکانی دیکەی ئەم وڵاتە نایەتەوە و بە هیچ لەونێ جێبەجێ کردنی گونجاو نییە.
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێیداگرت لەسەر پێویستیی پێدانی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێ بە بێ داشکاندن لە بەشەبودجە ١٢.٦٧%ـی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق دابین بکرێ.