هەوڵی تورکیا بۆ کاریگەری دانانە سەر بڕیاردانەکان لە عێراقدا، بەتایبەت لە سەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
سیاسەتوانی کوردی عێراقی وتی: تورکیا هەوڵێکی ئاشکرا و بەربڵاوی دەست پێکردووە بۆ خۆوەردانە کاروباری ناوخۆیی عێراق و کاریگەریدانانی لەسەر هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی ئەم وڵاتە.
لەتیف شێخ سیاسەتوانی کوردی عێراقی لە وتووێژێکدا وتی: خۆوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و بەتایبەت هەوڵ بۆ کاریگەریدانانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ژمارێک پارێزگاکانی ئەم وڵاتە تەوا ئاشکرا و دنەدەرانەیە.
ئەم سیاسەتوانە کوردە عێراقییە بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا لەبەر ئەوەی ژمارێک پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان هاوکاریی دەکەن، هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ کارگەریدانانە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەوان پارێزگای کەرکووک، وتیشی: تورکیا بە بیانووی پشتیوانی کردنی تورکمانەکان لە عێراق، لە دووی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیەتی لە کەرکووکدا و دەیهەوێ لە پێکهاتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەورگێڕ بێ کە ئەوەش بنپێکردنی ئاشکرای مافی سەروەریی عێراقە. لە کاتێکدا کە کارناسان وشدار دەدەن لە حاند زیاتر بوونی رادەی خۆوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بەتایبەت لە ناوچەی کەرکووک، ئەمدواییە باڵوێزی تورکیا لە عێراق بانگەشەکەی ئانکارا سەبارەت بە پشتیوانی کردن لە تورکمانەکانی دانیشتووی کەرکووکی دووپات کردەوە و ئەوانی بە تورکی عێراقی و هاونیشتمانانی خۆی ناوبردبوو.