حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئاگرکەوتنەوەکەی سۆراندا بەئاشکرا و بە ئەنقەست کەمتەرخەمی کردووە
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بە کەمتەرخەمی ئاشکرا و بە ئەنقەستی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەمدواییە لە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێردا.
یوسرا ڕەجەب وتوویەتی: تەواو ئاشکرا بووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تەنیا و تەنیا لە بیری بەرژەوەندیی حیزبی و قازانجی تایبەت بە خۆیەتی و دەیهەوێ بەردەام بێ لە گەندەڵی و دزییەکانیدا و هەر لە بیری خەڵکدا نییە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش چەن جار ڕووی داوە، وتیشی: ئەمە دەردەخات کە لێکۆڵینەوەی ڕوون و بێ لایەنانە بۆ دیتنەوەی هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە ناکرێت و هیچ هەوڵیش نادرێ بۆ ئیدانەکردنی ئاشکرای حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە گەندەڵەکانی دەسەڵاتداری هەرێم لەبەر هەست بە بەرپرسایەتی نەکردنیان بەرامبەر بە شاروومەندانی هەرێم.
شایانی باسە هەینی ڕابردوو باڵاخانەیەک لە سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر ئاوری تێبەربوو کە بە هۆی ئەو ڕووداوەوە ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون. بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵێنەوە پێکهاتووە بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە.