پێداگری پارلمانتارێکی عێراقی لەسەر ئەرکداربوونی هەولێر بە بەڕێوەبردنی بڕیارەکانی بەغدا بەپێی یاسای بنەرەتی وڵاتەکەی
پارلمانتاری پارێزگەی بابل لە پارلمانی عێراق تەگەره خستنەبەردەم دەسپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە سەرچاوەگرتوو لە وەفادارنەبوونی هەولێر بە یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی زانی.
سائیر مەخیف" وتی: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بەهۆی بڕیارەکانی ڕێبازێکی رەوای دەستنیشان کردوە بۆ کۆتایی هێنان بە تەگەرەخستنە بەردەم دەسپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەو پارلمانتارە هەروەها ڕایگەیاند کە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا لەگەڵ ئەوەی کە بەر لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵ لەو پەیوەندیەدا بوە جیاواز دەبێ وتی: هۆکارێکی ڕاگیرانی دەسپێکردنەوەی ئەو پرۆسە هەوڵە لەپێناو کۆتایی هێنان بە هەڵەکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفادارنەبوونی بە یاسای بنەڕەتی و یاساکانی دیکەی عێراق.
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە بە چەند پرسێکی هاوبەشی نێوان خۆی و دەوڵەتی ناوەندی دا بچێتەوە وتی کە هەولێر ئەرکدارە کە سەرجەم ئەو بڕیارانە ڕەچاو بکا کە بەغدا بەپێی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی دیکەی وڵات دەستنیشانی کردوون.