کانونی یه‌که‌م 17, 2023 12:00 Asia/Tehran

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی حەفتا و پێنج هەزار کەس لە ڕێگای نایاساییەوە هەرێمی کوردستانیان بەجێ هێشتووە و کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دیکە.

بە پێ ڕاپۆرتی ناوەندی ناسراو بە ئەنجومەنی پەنابەرانی گەڕاوە لە ئەورووپا لە هەشت مانگی ساڵی ڕابردوودا هەژدەهەزار شاروومەندی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە. ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای نایاساییەوە لە هەرێم دەچنە دەرەوە و سەرباری ئەوەی خەرجێکی قورس دەکەن دیسانیش دەبنە قوربانیی قاچاخچیانی مرۆڤ.

ژێدەرە خۆجێیەکان دەڵێن بە پێی ڕێژە و ئاماری هەرێمی کوردستان  شازدەهەزار کەس لەو شاروومەندانەی هەرێم کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا کۆچیان کردووە دانیشتووی قەزای سەربەخۆی ڕاپەڕین بوونە.

بە پێی یاسای پەسەنکراوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناسراو بە یاسای ژمارە شەشی ساڵی ٢٠١٨ و بڕگەی سی و حەوتی دەستووری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٥ کە ناوەڕۆکیان سەبارەت بە قاچاخی کۆچبەراژنە، قاچاخ کردنی مرۆڤ تاوان دێتە ئەژمار و ئەوە قاچاخی پەنابەرانیش دەگرێتەوە.  

سەرپەیڤ