کانونی یه‌که‌م 28, 2023 13:30 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری هەولێر بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت: حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەشی زۆری بابەتە ماوەکانی نێوان بەغداو هەولێر جێبەجێ بکا.

غالب محەممەد عەلی بەئاماژە بەوەی کە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نازانن ئاخۆ مووچەی مانگی داهاتوویان وەردەگرن یان نا؟ وتی: حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان، حکومەتێکی نایاساییە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ ڕێکارێک نیە جگە لە، بەخۆماڵی کرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و درانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، وتی: بەغدا هەموو دەسەڵاتە یاساییەکانی هەیە بۆ چارەسەریی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

غالب محمد هەروەها وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی ژمارێکی زۆر لە دۆسییە بەجێماوەکانی نێوان بەغداو هەولێر، بێ ئاکام بووە، بۆیە تێکڕای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خوازیاری درانی راستەوخۆی مووچەکەیانن لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.

سەرپەیڤ