کانونی دوھەم 09, 2024 16:00 Asia/Tehran

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێی داگرت لەسەر ئەوەی توانای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەکاتی دیاریکراودا نیە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا وتی: ئەو کۆمیسیۆنە بەناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی دواخرانی وادەی بەڕیوەبرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆمیسیۆنە لەکاتی دیاریکراودا توانای بەڕیوەبردنی ئەو هەڵبژاردنانەی نیە. ئێمە چاوەڕوانی دەنگی دادگەی فیدراڵین کە لە بیست ویەکی ئەم مانگە سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکرێ، چونکە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پێویستیی بە جێبەجێکرانی هەنگاوە تەکنیکیەکانە، و وادەی زەمەنیی ماوەش زۆر کەمە، بۆیە کۆمیسیۆن ناتوانێ ئیمکاناتی پێویست دابین بکا بۆ بەڕێوەچوونی لەکاتی خۆیدای هەڵبژاردنەکان .

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە کارتێکی دەنگدان وەک بەڵگەی فەرمی لەبەرچاو دەگیردرێ، و لە ژمارێک لە فەرمانگەکانی عێراقیش ئەو کارتە دەخرێتەڕوو، وتی: تیمە گەڕۆکەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پەیوەندی دەکەن بە هاووڵاتیانی هۆگری وەرگرتنی ئەو کارتانەو کارتەکان لە ناوەندەکانی ناونووسین، ڕادەستی ئەوان دەکەن.

سەرپەیڤ