کانونی دوھەم 16, 2024 10:30 Asia/Tehran

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: ئەو (618) ملیار دینارەی حکومەتی عێراق بڕیاری لێداوە، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەمەو بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکات.

پیشەوا هەورامانی ڕایگەیاند  ئەوەی کە عێراق بڕیاری لێداوە نە قەرزە، نە ناوی لێنراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناویان لێناوە "تەمویل" و پارەیەکە بۆ خەرجکردن دەیدەن بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

وتیشی: ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەو شەشسەدو هەژدە ملیارە بگات و دواتریش دەبێت وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە روونکردنەوە بدات کە چۆن دەتوانن لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا مووچەی فەرمانبەران دابین بکەن. وته بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  وتی خەرجی مانگانەی حکوومەتی هه ریمی کوردستان زیاتر لە سەد ملیارە و لەو سێسەدو بیست ملیارەی داهاتی ناوخۆ خەرجییەکانی حکوومەت دەکرێت، ئاماژەشی دا کە بڕێکی زۆر لەو سێ سەدو بیست ملیارە بەشێوەی نەقدی نییە بەڵکو رەسیدە، بۆیە رەنگە بۆ وەزارەتی دارایی و حکوومەتی هەرێم فشارێکی گەورە دروستبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم نەقسە گەورەیەى کە لە شەشسەدو هەژدە ملیارەکە هەیە و ئێمە داوای هەشسەد ملیارمان کردبوو تا ئەوکاتەی بودجەی عێراق هەموار دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ