کانونی دوھەم 22, 2024 11:30 Asia/Tehran

پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە بیتوو ڕیگەچارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا دەست نیشان نەکرێ، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر نابێ.

محمد قەدری وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق پشکی بوودجە بۆ تەرخانکراوەکەی لە یاسای بودجەی گشتی حکومەتی فیدڕاڵ بە بەردەوامی وردەگرێ، وتیشی هەربۆیە دەبێ بۆخۆی مووچەی فەرمانبەرەکانی بدا.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە حکومەتی ناوەندی تاکوو ئێستا چەندین وامیشی بەئامانجی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوەتە هەولێر بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتاش ئەو پرسە هەر چارەسەر نەبوە.

قەدری وێڕای ئاماژە بە کێشەی دارایی بەرچاوی نێوان بەغداو هەولێر وتی کە حکومەتی هەرێم لەهەوڵ دایە کە تاکوو کێسەی پەیوەنددار بە مووچەی فەرمانبەرەکانی بخاتە سەرر شانی حکومەتی ناوەندی و بەغدا لەو بوارەدا بخاتە ژێر زەخت و گوشار وتی: بێتوو ڕیگەچارەسەرێکی راستەقینە بۆ کێشەی نێوان دوو لایەن دەستنیشان نەکرێ چارەسەری ئەو پرسەش ریی تێ ناچی و نالوێ.

سەرپەیڤ