چوونەدەری بەشگەی نەوتیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشگەی نەوتیی"TAQA" ی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، بەنیازە کۆتایی بێنێ بە چالاکییەکانی لەهەرێمی کوردستاندا بۆیە تەنیا جەمسەری نەوتیی خۆی لەو ناوچەیە رادەست کردووە.
بەشگەی نەوتیی ئیماراتی"TAQA" گرێبەستێکی لەگەڵ دوو بەشگەی شاماران و ئێچ کەی ئێن بۆ فرۆشی بپشکەکانی لە کێڵگەی نەوتیی ئەتروش لە هەرێمی کوردستانی ئیمزا کردووە.
بەفرۆشی پشکی ئەو بەشگە ئیماراتییە، پشکی شاماران لەو کێڵگە نەوتییە دەگاتە پەنجا لە سەت و پشکی ئێچ کەی ئێنیش ٢٥ لەسەتی پشکەکەی لەدەستدا دەبێ. پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو جەمسەرە نەوتییە، تەنیا ٢٥ لەسەتا ڕاگەیێندراوە.
کۆمپانیای گازیی داناگاز و کۆنسرسیۆم پێرل پێترۆلیۆم لەوێنەی بەشگە گازییەکانی ئیماراتن لە هەرێمی کوردستان کە نزیک پەنجا لەسەتی هەڵێنجانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانیان لەئەستۆیە.
لەساڵانی ڕابردوودا، پاش ڕووبەڕووبوونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قەیرانی دراڤی، بڕانی هەناردەی نەوتی و پەلامارە مووشەکییەکان بۆسەر کێڵگە گازیەکانی ئەو ناوچەیە، ژمارێکی زۆری بەشگە نەوتییە دەرەوەییەکان، پشکی خۆیان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکان فرۆشتووەو لەو ناوچەیە چوونەدەر.