کانونی دوھەم 31, 2024 10:30 Asia/Tehran

ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند کە ئێستایش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ نییه‌ لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی به‌غدا بکات، چونکه‌ "نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌ کراوه‌ له‌ لیستی موچه‌دا ده‌ربکه‌وێت".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و لیستی موچه‌یه‌ی که‌ وه‌زاره‌تی دارایی و حکومه‌تی عێراق له‌ هه‌رێمی داوا ده‌کات، نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ست به‌غدا، بەغدا ده‌ڵێن بەو لەونە ئاماده‌نین که‌ پاره‌ بنێرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی موچه‌ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێکڕای ئه‌و 618 ملیاره‌ی ته‌رخانکراوه‌ دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر میلاکاتدا، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ 2021دا ناردیان بۆ حکومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و بڕه‌ موچه‌یه‌ بوو که‌ ئه‌مان پێویستیان پێیه‌تی".

ئەم ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ته‌نانه‌ت ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ فیدڕاڵییه‌کان هه‌ر به‌ژماره‌ لای حکومه‌تی عێراق هه‌یه‌ و تائێستا ناو، میلاکات و ره‌گه‌زیان دیارنییه‌، بۆیه‌ هه‌رێم دوایده‌خات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی که‌ نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌ کراوه‌ له‌ لیستی موچه‌دا ده‌ربکه‌وێت".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک که‌ دامه‌زرێنراون به‌بێ بڕوانامه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان گه‌نده‌ڵی له‌ لیستی موچه‌ی هه‌رێمدا هه‌یه‌.

سەرپەیڤ