شوبات 18, 2024 15:30 Asia/Tehran

بە پێی ڕاپۆرتی دوو گۆڤاری بەریتانیایی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی نەپاڵاوتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق نزیکەی سێ یەک دابەزیوە.

گۆڤاری جێبڕوای "ئۆیل پرایس" و هەواڵدەریی "ئورگۆس میدیا" باسی دابەزینی ئاستی بەرهەمهاتنی نەوتی نەپاڵاوتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە رادەی سێ یەک لە چاو ساڵی پێشوویان کردووە و ڕایانگەیاندووە ؛ ئیستاکە ڕۆژانە تەنیا ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتە لە هەرێم بەرهەم دێت، لەکاتێکدا کە هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتە ڕۆژانە تا پێش داخرانی هێڵی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن تورکیاوە نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل بوو و ڕادەیەکیشی لە نێو خودی هەرێمدا بەکار دەهیندرا. 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئارگۆس؛ ڕادەی ڕاستینەی بەرهەمی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێم ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیلە و "ئۆیل پرایس"ـیش پێداگری کردووە بە سەرنجدانی ئەوەی کە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەکەوە و کۆمپانیا بیانییەکان و هەولێر و بەغدا لە لایەکی دیکەوە نابیندرێ، وێناچێ هەناردەکرانی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێم دەستپێببێتەوە. 

کۆڕی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێکهاتوو لە هەشت کۆمپانیای نەوتی ئەمریکایی و ئەورووپایی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیوابڕاو بوونە لە دەستپێبوونەوەی هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای تورکیاوە، داوایان لە ئەمریکا کرد لەبەر سەرمایەنانەوەی ١٠ ملیار دۆلارییان لە هەرێم، لەگەڵ بەغدا دانوستان بکات. 

سەرپەیڤ