سەرۆکایەتی هەرێم : ڕژدین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "سه‌رۆکایه‌تی ئێمه و حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردودا هه‌نگاوی جدیمان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه و ئه‌رکی یاسایی‌ی خۆمان به‌جێگه‌یاندوه، ئێستاش به هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه هه‌موو کارێکی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، شاندی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یۆنامی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کۆبونه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه‌که تاوتوێکردنی هه‌نگاوه‌کانی ئاماده‌کاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و پیشه‌ییانه ده‌ربڕی.له کۆبونه‌وه‌که‌دا، کۆمیسیۆن باسی ڕێکاره ته‌کنیکییه‌کان و دابه‌شکردنی کات بۆ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیان له چوارچێوه‌ی کاتی به‌رده‌ستی یاسایی ته‌مه‌نی کۆمسیۆندا خسته‌ڕو، له هه‌مانکاتدا نوێنه‌ری یۆنامیش ئاماده‌یی نیشاندا که هاوکاری هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بن بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا هه‌نگاوی جدییان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵناوه و ئه‌رکی یاسایی‌ی خۆیان به‌جێ هێناوە، ئێستاش به هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه هه‌موو کارێکی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.