شوبات 22, 2024 11:30 Asia/Tehran

دوو پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر ناوچە گوندنشینەکانی دەهۆک، کوژران و دوو شارومەندی دیکەش بێ سەروشوێن بوون.

تورکیا سەرلەئێوارەی رۆژی رابردوو، ئاوایی"کافیە"ی دینارتە لە "ئاکرێ"ی دەهۆکی بوردومان کرد. لەو بوردومانەدا، دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی "عارف تاها"ی تەمەن ٦١ ساڵان و "بەشیر عومەر عەلی" تەمەن٦٨ساڵان، گیانیان لەدەست دا. هەروەها لەبارەی چارەنووسی دوو کەسی دیکە کە لەگەڵ پێشمەرگە کوژراوەکان بوون، هیچ زانیاریەک لەدەستدا نیە.

پێشمەرگە کوژراوەکان لە کاتی بوردوماندا، سەرقاڵی ئیشکردن بوون. ژێدەرە خۆجێیەکان رایانگەیاند، دوو کەسی دیکە، لەگەڵ ئەو دوو پێشمەرگە کوژراوەدا بوون بەڵام دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو کەسە، هیچ لێدوانێکیان نەبووە. شیاوی ئاماژەیە، لە ساڵی٢٠١٥وە تائێستا لەو ناوچەیە لانیکەم سەد وپەنجاو دوو کەس لەئەنجامی هێرشەکانی تورکیادا کوژراون و ٢٢٨ کەسی سڤیلیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ