شوبات 24, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئاماژە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەو کارەی بە گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان زانی و ڕایگەیاند کە لەو پەیوەندیەدا یەگجار دڵخۆشن، چونکە شیوازی هەڵبژاردنی ڕابردوو لەو هەرێمە زۆرداریەک بوو کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرا.

سەلاحەدین محمد بەهائەدین"ی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە  ئەو کارەی دادگای فیدڕاڵی بەئاراستەی  گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان بەڕێوە چوەو هەربۆیە لەو پەیوەندیەدا یەگجار دڵخۆشین، چونکە شیوازی هەڵبژاردنی ڕابردوو لەو هەرێمە زۆرداریەک بوو کە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە داڕشتی هەرێم وەک داڕشتێکی یاسایی، وتی کە ئەو بڕیارە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئەو داڕشتە نابێ و بەداخەوە ئەوە بەرپرسان بوون کە هەرێمیان گەیاندە ئەم ڕۆژەو ڕایگەیاند چ پێویست دەکا ئەو گرێیەی کە بە دەست دەکرێتەوە بەدەم بیکەینەوە.

سەلاحەدین بەهائەدین بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هیواخوازین کە بەم زوانە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە دیاری بکرێ و با لەمەودواش ڕێکخراوی و نەتەوە یەکگرتوەکان و پارتە پەیوەنددارەکان لەپێناو چاودێری ورد بەسەر ئەو پرۆسەدا هەوڵ بدەن.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ڕۆژی چوارشەمی ڕابردوو بەپێی بڕیارێکی ئەرکمەندکردن شاندی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندوەو کومسیۆنێکی هەڵبژاردنی لەجیاتی دیاری کرد.

سەرپەیڤ