شوبات 24, 2024 16:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین لە هەرێم شکستی خواردوە هەربۆیە پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە.

"یووسف محەمەد" سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەپەیوەند لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دەستخۆشی و پێزانین بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی بەشدار بوون لە داواکاری تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێم کە بەرەنجامەکەی دواجار بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بو بۆ بنەجێکردنی بانکی «توطین»ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دورخستنەوەی پرسی مووچە و قووتی خەڵک لە ململانێ بێکۆتاییەکانی نێوان دەسەڵاتی ھەرێم و بەغدا".

جەختیشی کردۆتەوە "ئەو چارەسەرەی دادگای ناوبراو بڕیاری لەسەردا، باشترین چارەسەرە بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم لەم دۆخەی ئێستاداو لە ھەمان کاتیشدا دەرچەیەکی باشە بۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەتایبەت پاش شکستی ئابوریی وابەستە «ئەوەی پێی ئەوترا ئابوریی سەربەخۆ» و شکستی حوکمڕانیی ئێستای ھەرێم لە دابینکردنی مووچە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردو.

بۆیە ھیوادارم دەسەڵاتدارانی ھەرێم بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا وەک دەرفەت ببینن و کێشەی بۆ درست نەکەن".هاوکات یووسف محەمەد وتوویەتی، هەر فەرمانگەیەک لە هەرێم داوای ئەوە بکات کە مووچەکەی بە بانکی بکرێت و لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە راستەوخۆ بدرێت، ئەتوانێت ئەم داوایە بکات و حکومەتی فیدراڵی پێویست دەکات بەپێی بڕیارەکەی دادگا پابەندبێت بە تەوتینکردنی مووچەی ئەو فەرمانگەیەوە لەدوای وردبینیکردن.هەروەها ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە "حوکمڕانیی دوای راپەڕین شکستی خواردوەو پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە".

سەرپەیڤ