کاردانەوەی پارتە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگەی فیدراڵ
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق وتی: پارتی پێبەندی هەموو بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان.
"مەهدی عەبدولکەریم" لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بێگومان پێویستە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ جێبەجێ بکرێ، بەڵام درانی قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی و مووچەی فەرمانبەرانی بەس نیە. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی ناوەندیی بەرپرسی بەشێک لە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانە چونکە ئەوەی وا بەغدا لە هەولێری داوا کردووە، رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوە، وتی: "ئێمە هیچ ناڕەزایەتییەکمان بەرامبەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵ نیە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکان و پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا ".
"غیاس سورجی" ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش وتی: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داکۆکی لەگشت بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق دەکا.
سورجی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلمەعلومەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دادگەی فیدراڵی عیراق لە دوابڕیاردا دەرحەق بە هەمووان بە ئینساف بووەو کێشەو گرفتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەبەرچاو گرتووە، وتی: دەنگی دادگەی باڵای فیدراڵی عێاق لەبارەی ڕادەست کرانی داهاتە نەوتییەکان ودەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵ، یارمەتیدەر دەبێ لە پەسەندکرانی خێرای ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق لە پەرلەماندا.