حەوت خاڵی جێیناکۆکی لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پێشنووسی یاسای نەوت و گاز
ئەندامی کۆمسیۆنی نەوت، گاز و سەرچاوە سرووشتییەکانی پەرلەمانی عێراق باسی بوونی حەوت خاڵی جێناکۆکیی کرد لە نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پێشنووسی یاسای نەوت و گاز.
"عەلی مەشکوور" وتی: پێشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق بەرەوڕووی حەوت خاڵی جێناکۆکی لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆتەوە کە بەرچاوترتینیان داخوازی مافی ڤیتۆ لە بڕیاردانەکانی ئەنجومەنی نەوتی عێراق لە لایەن هەولێرەوەیە کە ئەوە بە هیچ لەونێ قەبووڵکراو نییە. "عەلی مەشکوور" وتیشی: خاڵی ناکۆکیی دیکەی نێوان بەغدا و هەولێر، مێکانیزمی بەبازاڕ کردنی نەوتە کە یان دەبێ لە ڕێگای کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ و یان لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ئەنجام بدرێ و ئەوە جیایە لە مەسەلەی داهاتی نەوتی.
ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەغدا لێبڕشتانە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی ناوەندیی بەغدا سەبارەت بە یاسای نەوت گاز.