لەبارەی دابەشکردنی موچەی هەرێمی کوردستانەوە وەزیری دارایی عێراق کۆتا بڕیاریدا
شوبات 27, 2024 16:00 Asia/Tehran
وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەستە بە ناردنى لیستى موچەوە و بۆ دابەشکردنى موچە لەلایەن عێراقەوە دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم هەژماربانکیان هەبێت.
لە میانى کۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، موچەى ئەم مانگە جیاواز لە بڕیارەکەى داگاى فیدراڵى دەنێردرێت و بەپێى ئەو لیستە دەبێت کە وەزارەتەکان ئامادەى دەکەن و بۆ بەغداى دەنێرن.
لەبارەى ئەوەى کەى بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش دەکات، وەزیرى دارایی وتویەتى: دەبێت هەموو موچەخۆرانى هەرێم هەژمارى بانکییان لە بانکە حکومییەکان و دواتر بانکە حکومییەکان دەتوانن موچەکانیان بخەنە سەر بانکەکانى هەرێم.