پارتی دیموکڕاتی کوردستان تەنیا لایەنی ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425659-پارتی_دیموکڕاتی_کوردستان_تەنیا_لایەنی_ناڕازیە_بە_بڕیارەکانی_دادگەی_فیدڕاڵی_عێراق
ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی تەنیا لایەنی ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 07, 2024 04:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی تەنیا لایەنی ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق.

گۆران فەتحی وێرای ئاماژە بەوەی کە بیروڕای گشتی لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکەن لە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵ بەتایبەت لە بواری مووچەی فەرمانبەران لە پشکی بوودجەی ئەو هەرێمە وتی: یەکیەتی نیشتمانی و زۆربەی پارتەکانی نێو هەرێم"یش ڕازین بەو بڕیارە و لەم نێوەدا ئەوە هەر پارتیە کە ناڕازیە بە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق.

ناوبراو بەڕاشکاوی ڕایگەیاند یەکیەتی لایەنگری دەکا لە فیدڕالیزمی عێراق و درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  لەلایەن بەغداوەو پرسی پشکی کەمینەکان لە پارمانی کوردستان و بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی ئەم هەرێمە بە گرینگتر دەزانێ لە بەرژەوەندی پارت و لایەنێک.