ئادار 07, 2024 13:30 Asia/Tehran

پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری کێشەیەکی بەردەوامە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەپێی دواین ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ ماف و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە تێکڕا هەفتانە نزیکەی پێنج پێشێلکاری ڕوویانداوە.

بەپێی دواین ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ ماف و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە تێکڕا هەفتانە نزیکەی پێنج پێشێلکاری ڕوویانداوە.* پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ساڵی دو هه زار و بیست و سی دا بە بەرزی ماوەتەوە، سەرەڕای کەمبوونەوەی گشتی لە ساڵی ٢٠٢٢.

لە ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆدا ۲۴۹ سەرپێچی لە ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر  دوسه د و حه فتا و چوار  ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن خراونەتەڕوو، لەکاتێکدا لە ساڵی ۲۰۲۲دا  چوارسه د و سی و یه ک  پێشێلکاری بەرامبەر سیسه د و یه ک  ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە، ئەمەش  چل و دوو پوینت دوو له سه د کەمبوونەوەی کۆی گشتی سەرپێچییەکانی پێکهێناوە.لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەنتەری میترۆ  سه دونو ڕووداوی جیاوازی دەستنیشانکردووە کە لانیکەم یەک پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕوویداوە.

ئەمەش کەمترە لە  سه د و سی و حه وت  ڕووداوی ساڵی ٢٠٢٢ و بە ڕێژەی  بیست پوینت چوارله سه د  کەمبووەتەوە.* لە کاتێکدا کۆی ژمارەی سەرپێچیەکان بە ڕێژەی چل و دو پوینت دو له سه د  کەمیکردووە، کۆی ئەو ڕووداوانەی کە سەرپێچییەک ڕوویداوە تەنها بە ڕێژەی بیست پوینت چوارله سه د کەمیکردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە فرێکوێنسیی ڕوودانی پێشێلکارییەکان تەنها کەمێک دابەزیوە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.

سەرپەیڤ