ئادار 09, 2024 08:00 Asia/Tehran

به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی دوو هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ شیلادزێ به‌هۆی بۆردومانی تورکیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوو.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان؛  فڕۆکه‌ جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ژمارێک هاووڵاتیان کردووه‌ که‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی گژ و گیای به‌هاری چووبوونه‌ چیای گرێ لە سنوری ناحیەی شیلادزێ-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک.

شایانی باسە ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 35 بۆ 40 ساڵان بووە و خەڵکی گوندی "دێویکی"ـن هەڵکەوتوو لە باشووری ناحیەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک. 

سەرپەیڤ