پێداگری ئەندامێکی یەکێتی لەسەر پێویستیی هاوکاریی نێوان پارتە سیاسییەکان لە عێراق
ئەحمەد هەرکی ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پێیداگرت لەسەر پێویستیی هاوکاریی نێوان پارتە سیاسییەکان لە عێراق بە سەرنجدانی باروودۆخی ئەمنیی ئەم وڵاتە و پێویستیی خۆدوورگرتن لە ناکۆکیی سیاسیی کە ڕەنگە ببێتە هۆی هاتنەوەی جەوی ساڵی ٢٠١٤ و گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق.
ئەحمەد هەرکی ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتی: کەلێنی زۆر هەیە لە نێوان هێزی سەربازیی عێراق و هێزی پێشمەرگە ، لە کاتێکدایە کە دەبێ بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە هەر چەشنە مەترسییەکی تیرۆریستی، هاوکارییەکی لێبڕشتانە لە نێوان ئەم دوو هێزە بێتە ئاراوە.
ئەم ئەندامەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق وتیشی: حکومەتی فیدراڵی دەبێ خۆی ڕزگار بکات لە دەستی ئۆردوگای هۆل کە لە سنوری ئێراق سوریادا ڕۆنراوە و سەروسامان بداتە ڕەوشی دانیشتووانی عێراقیی ئەم ئۆردوگایە، لەبەر ئەوەی کە ژمارێک لە دانیشتووانی ئۆردوگای هۆل لە کەشێکی تیرۆریستانەدا پەروەردە بوونە و دەتوانن سەرلەنوێ ڕوو بکەنەوە کردەوە و ئاکاری تیرۆریستی.